ئەم کورتە باسانەی، کە لەم کتێبەدا بۆ فێربوونی زمانی کوردی بەئاسانی داڕێژراون، بۆ ئەو کەسانەیە، کە کۆریزمانن یا بە زمانی کۆری دەدوێن، بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی،کە دەیانەوێ شارەزای ئەو وشە و زاراوە بنچینەییانە ببن، کە بۆ بەڕێکردنی کاروباری ژیانی ڕۆژانە لە باری کارگێڕی و کولتوورییەوە گرنگن و بۆ لێکتێگەیشتنیش زۆر پێویستن.
بەشە تایبەتییەکانی ئەم کتێبە سەرنج دەخەنە سەر هەندێک بابەتی وشەسازی و ڕستە و دەربڕینی بنچینەیی، کە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردەهێنرێن. بۆیە بەگشتی ئەم کتێبە کەمتر گشتگیر و بەربڵاوترە، وەک لە زۆربەیزۆری ئەو کتێبە زانستییانەی، کە بە شێوەیەکی باو لە چوارچێوەیەکی ئەکادیمیدا وەک کتێبێک بۆ فێرکردنی زمانێکی بێگانە دادەڕێژرێن و بەکاردەهێنرێن.


هەڵبژاردنی وشە گرنگ و بنچینەییەکان و ڕستە سادە کورتەکان پابەندن بە زۆری بەکارهێنان و سوودی تایبەتی وشە و زاراوەکان لە بەکارھێنانیان لە ژیانی ڕۆژانەدا. بۆ نموونە بەشێک لە بەشە گرنگەکانی ئەم کتێبە، کە بە شێوەیەکی بابەتییانە لەسەر بابەتەکانی خواردن، خواردنەوە، ژیان، کولتوور و کاتبەسەربردن داڕێژراون. جگە لە وشە و زاراوەی بنەڕەتی پێویست، ڕستەی سادەش بەتێکڕایی لە خۆ دەگرن، کە دەبنە ڕێئاسانکەرێکی گونجاو بۆ یەکەم ڕێکارە فەرمی، کارگێڕی و گەڕان بەدوای شوقە و سەردانی پزیشکدا.
ئامانجی ئەم کتێبە بەم شێوە کورت و پوختە بۆ زمانی کوردی بۆ کاراکردنی پەیوەندییەکی سادە و گونجاوە بە زمانی کوردی و لێکتێگەیشتن لە ڕێکارەکانی ڕۆژانە لەڕووی بازرگانی و کارگێڕییەوه.
